.
10:12 PM - 23/04/2024
بەرگری شارستانی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر کەوتەوە و زیان بەرسێ دووکان کەوتووە.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە بازاڕی شێخەڵای هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بەر سێ دوكانی بازاڕەكە گەیشتووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردووە و تائێستا هۆكاری کەوتبنەوەی ئاگرەکەش نەزاندراوە.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو سەلامەتیی بازاڕەكە و مەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگرەكە كارەبای بازاڕەكە كوژێندراوەتەوە”.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە