کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاتووچۆی سلێمانی زانیاری لەبارەی رووداوەكەی رێگای دوكان - سلێمانی بڵاودەكاتەوە

.

12:05 PM - 26/04/2024

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بارهەڵگرێك بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵەوە خۆی بە 15 ئۆتۆمبێلیدا كێشاو 15 کەس برینداربون و خۆش بەختانە کەس گیانی لەدەست نەداوە.

 

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی زانیاری لەبارەی رووداوەكەی ئەمڕۆی بەردەم بازگەی دوكان بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ روداوەکە لە ئەنجامی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر بوە لە جۆری فلات کە کۆنتێنەری هەڵگرتوە و لە سلێمانییەوە بە ئاڕاستەی دووکان ڕۆشتوە، پێش بازگەکە کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و خۆی کێشاوە بە 3 ئۆتۆمبێلدا پاشان بە ئاڕاستەی بازگەکە رۆشتوە و لەناو بازگەکەش خۆی کێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێلی دیکەدا.

 

وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، شۆفێری بارهەڵگرەكە بەڕەگەز عەرەبەو خەڵكی شاری بەغدایە، لەئەنجامی رووداوەكەش 15 كەس بریندار بوون، بەڵام هیچ كەسێك گیانی لەدەست نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە