.
01:44 PM - 26/04/2024
بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی جوتیاران و رێگریكردن لە كردەوەی تیرۆریستی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێكیان لە چیای قەرەچوغ دەستپێكرد.
غازی فەیسەڵ سیان، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی قەرەچوغ بەگەلی كوردستانی راگەیاند، بۆ گەڕان و بەدواداچوون بەدوای تیرۆریستانی داعش سەعات شەشی بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی دژە تیرۆری عیراق و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێكیان لەچیای قەرەچوغ لەنێوان گوندی ( عەلیەڕەش و قەڵاتە سۆران) دەستپێكردووە، راشیگەیاند، ئۆپراسیۆنەكە لەكاتێكدایە جوتیارانی ناوچەكە بەنیازی دەستپێكردنی وەرزی دروێنەن و حكومەتی عیراق لەهەوڵدایە لەم وەرزەدا رێگە نەدات تیرۆریستان لەچیای قەرەچوغ دابەزنە گوندەكان بۆ كردەوەی تیرۆریستی و ئاژاوە نانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ رێگریكردن لەئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی، لەم وەرزە و لەڕۆژانی داهاتوودا چاودێركردنی چیای قەرەچوغ چڕتر دەكرێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە