میدیای ئێران داوا لەهاووڵاتیان دەكات پشتێنی مرۆیی لە نزیك وێستگەكان دروست بكەن

عیراق 11:21 AM - 2026/04/07

لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەكانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كردنە ئامانجی وێستگەكانی سووتەمەنی و ژێرخانی ئێران، شەوی رابردوو میدیای ئێران داوای لەهاووڵاتیان كرد پشتێنەی مرۆی لەدەوروبەری سەرجەم دامەزراوەكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دروستبكەن.

سوپای ئیسرائیلیش لەنوێترین پەیامێدا بۆ هاووڵاتیانی ئێران داوا دەكات كە لە هێڵەكانی شەمەندەفەر نزیك نەبنەوە و دوور بكەونەوە لە بەكارهێنانی هێڵەكانی شەمەندەفەر لە ناو ئێراندا.

هاوكات تەئكید لەوەشدەكاتەوە، تا سەعات 9ی ئەمشەو نابێت هاووڵاتیانی ئێران شەمەندەفەر بەكاربهێنن.

سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، بوونی هاووڵاتیانی مەدەنی لەناو شەمەندەفەرەكان ژیانیان دەخاتە مەترسییەكی گەورەوە.

ئەم داوایەی ئیسرائیل لەكاتێكدایە كە ئەو وادەیەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێرانی دیاریكردبوو تا بە مەرجەكانی رازی بێت بەرەو سەعاتەكانی كۆتایی دەچێت و ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی كرد، ئەگەر ئێران بەمەرجەكان رازی نەبێت و نەگەڕێتەوە سەر مێزی گفتووگۆ ئەوا دۆزەخ بە رووی ئێراندا دەكەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو