دەستەی ئۆپراسیۆنەكانی بازرگانی دەریایی بەریتانیا، بە ئامانجگرتنی كەشتیەكی نەوتهەڵگری لە بەندەری یانبو لەسەر دەریای سوور لە رۆژئاوای سعودیە راگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكی بڵاویكردووەتەوە ، راپۆرتێكی ئەمنییان پێگەیشتووە كە هێرشكردنە سەر كەشتیەكی نەوتهەڵگری پشتڕاستكردووەتەوە، كە لە ئەنجامدا ئاگر لەناو كەشتییەكەدا كەوتۆتەوە. دەستەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم ئەندامانی تیمەكە سەلامەت و تەندروستن، و هیچ كاریگەرییەكیش لەسەر ژینگەی ناوچەكە دروست نەبووە.
بەندەری یانبو گرنگییەكی ستراتیژی گەورەی هەیە وەك یەكێك لە ناوەندە دیارەكانی هەناردەكردن و پاڵاوتنی نەوتی خاو و پیشەسازییەكانی پترۆكیمیایی لە سعودیە،هەروەها رێڕەویەكی گرنگە بۆ هێڵی بۆری نەوت لە رۆژهەڵاتی سعودیەوە بۆ كەنارەكانی دەریای سوور.