سبەینێ ژمارەیەك لە شەقامەكانی سلێمانی بەربەست دەكرێن

کوردستان 03:33 PM - 2026/08/24

كاركردن لە یەكتربڕی شەوكەتی حاجی موشیر لە شاری سلێمانی بەردەوامە  ماوەی سێ مانگە كاركردن لە پرۆژەی یەكتربڕی شەوكەتی حاجی موشیر بەردەوامە، كە خۆی لە دروستكردنی پردێكی تر لە تەنیشت پردی ئەبوسەنا  دەبینێتەوە بۆ كەمكردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵەغی شەقامەكە.

لەوبارەیەوە،توانا محەمەد ئەندازیاری سەرپەرشتیاری لە شارەوانی سلێمانی،  دەڵێت كە ماوەی ساڵێك دانراوە بۆ تەواو كردنی پرۆژەكە، بەڵام بەهۆی خێرا ئیشكردن لە پرۆژەكەدا هەموو هەوڵێك دەدەین كەمتر لەو ماوەیەی بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە دانراوە كارەكانی پرۆژەكە تەواو بكەین.

وتیشی، دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان كە بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە قەرەباڵغی شەقامەكە بە هەردوو ئاڕاستەی ڕۆیشتن و هاتن زۆر كەمدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پرۆژەیە یەكێكیترە لەو پرۆژانەی كە خزمەت بە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو