بەشێك لەهاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان پارەی قەرزی كۆنی كارەبایان بەحكومەتداوە و ئێستا دووبارە پارەكەیان بۆ گەڕاوەتەوە، واتە ئەو پارەی قەرزەی كەبەحكومەتیانداوە نەسڕاوەتەوە و وەك ئەوەی هیچ بڕە پارەیەكیان نەدابێت، ئەمەش هاووڵاتیانی نیگەرانكردووە، لەكفری گرفتەكە زیاترە پەیامنێرمان حەیدەر ئەحمەد زانیاری زیاترمان پێدەدات