بەپێی رێككەوتنەكانی كۆچبەری نێوان ئەمریكا و كوبا ،واشنتۆن گروپێكی تری 127 كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی كوبا كردەوە.
وەزارەتی ناوخۆی كوبا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە،127 كۆچبەری نایاسایی كە پێكهاتبون لە 113 پیاو و 14 ژن لەلایەن ئەمریكاوە گەڕاونەتەوە بۆ كوبا.وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆمەڵێك كۆچبەر كە بەپێی رێككەوتنە دوولایەنەكان سەبارەت بە كۆچكردن، دیپۆرتكراونەتەوە، لە 21ی ئابدا بە گەشتێك لە ئەمریكاوە گەیشتوونەتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی خۆسێ مارتی لە هاڤانا.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەشكردووە،بە هاتنی ئەم گەشتە، كۆی ژمارەی ئەو كۆچبەرە نایاساییانەی لە ماوەی هەشت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا گەڕانەوە بۆ كوبا گەیشتووەتە 882 كەس،كە لە میانی 31 ئۆپراسیۆندا گەڕێنراونەتەوە كە چەند وڵاتێكی ناوچەكە بەشدارییان تێدا كردووە.