بەبڕی 7 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە گەشتوگوزاری هەرێمدا كراوە

کوردستان 11:32 AM - 2026/05/23

هەرێمی كوردستان كار بۆ ئەوە دەكات كەرتی گەشتوگوزار بكاتە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی داهات و وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریش دەڵێت، لە چوار ساڵی رابردوودا وەبەرهێنانێكی گەورە لە كەرتی گەشتوگوزاردا كراوە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە كەرتی گەشتوگوزاردا كراوە. ئاماژەی بەوەش كردووە، ئامانجی سەرەكی حكومەت ئەوەیە گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ببوژێنرێتەوە و بكرێتە سەرچاوەیەكی سەرەكی داهات. 

بەپێی ئامارەكانی دەستەی گەشتوگوزار، لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 3,000 ناوچەی گەشتیاری هەیە. ناوچەكان پێكهاتوون لە 480 هۆتێل، 282 مۆتێل، 44 كۆمەڵگەی گەشتیاری‌و 20 گوندی گەشتیاری. هەروەها 1700 كافتریا، چێشتخانە و رێستۆرانت لە خزمەت گەشتیاراندایە بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو