روسیا بەنیازە هەناردەی گازوایل‌و سوتەمەنی فڕۆكە قەدەغە بكات

عیراق 11:46 AM - 2026/05/28

روسیا بەنیازە هەناردەكردنی گازوایل و سووتەمەنی فڕۆكە قەدەغە بكات، هۆكارەكەش هێرشە درۆنییەكانی ئۆكرانیایە بۆسەر پاڵاوگەكان كە وایكردووە بەرهەمی كەمببێتەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكس، مۆسكۆ بەنیازە هەناردەكردنی گازوایل و جێت (كە تایبەتە بە سووتەمەنی فڕۆكە) قەدەغە بكات، چونكە بەهۆی هێرشە درۆنییەكانی ئۆكرانیا بۆسەر پاڵاوگەكانی ئاستی بەرهەمهێنان كەمبووەتەوە و بەشی پێداویستی ناوخۆی وڵاتەكە ناكات.

بەپێی ئاژانسە روسییەكە، ئەلیكساندەر نۆڤاك، جێگری سەرۆكوەزیرانی روسیا لە چەند رۆژی رابردوودا كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان كردووە و داوای لێكردوون، ئاستی فرۆشتنەكانیان بە كۆمپانیا دەرەكییەكان كەمبكەنەوە.

بەپێی خەمڵاندنەكانی كۆمپانیای شیكاریی ئۆیڵ ئێكس، تێكڕای بەرهەمی پاڵاوگەكانی روسیا لە مانگی نیساندا رۆژانە چوار ملیۆن و 690 هەزار بەرمیل بووە، كە بە نزمترین ئاست دادەنرێت لەماوەی 16 ساڵدا.
ئەگەر روسیا بەتەواوەتی بڕیاری قەدەغەكردنی هەناردەكردن رابگەیەنێت، ئەوا قەیرانی سووتەمەنی لە جیهاندا زیاتر دەبێت، چونكە وڵاتەكە هەناردەكاری سەرەكی گازوایلە‌و نزیكەی 40%ـی بەرهەمەكەی بە بازاڕەكانی دەرەوە دەفرۆشێت..

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو