بە بۆنەی (51) هەمین ساڵرۆژی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆك و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و رێكخستنەكانی یەكێتی دەكات :
بەرێز / مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە جوانترین پیرۆزبایی پێشكەش بەجەنابی كاك بافڵ سەرۆكی یەكێتی و بەڕێزانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ڕێكخستنەكانی یەكێتی دەكەین..
بەهیوای ساڵێكی پڕ لەسەركەوتن و پێشكەوتن بۆ ئێوەی بەڕێز و پرۆسەی سیاسی كوردستان..
یادەكەتان لەكاتێكدایە كە گەل و نیشتمان پێویستی بەهیمەتێكی باڵاو پێشوە چونێكی باشتر هەیە بۆ یەكڕیزی و چارەسەری گرفتە ناوخۆیەكانی ناوماڵی هەرێم و عێراق و چاوەڕێی زۆرتر ئەكرێ لە بەڕێزتان لەم بارەیەوە.
بۆ پەیوەندیە دوو قۆڵیەكانمان خوازیاری پێشكەوتن و بەتینترین لەپێناو خزمەتی زیاترو خەباتی هاوبەشی زۆرتردا..
سەركەوتووبن .
مەكتەبی سیاسی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
31/5/2026