قەیس خەزعەلی پیرۆزبایی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی لە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی دەكات

کوردستان 10:24 AM - 2026/06/02

 ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق بە بۆنەی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەندامانی یەكێتی دەكات.

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە پەیامێكدا رایگەیاندووە، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و برای ئازیزمان كاك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی دەكەین. هیوای سەركەوتنی بەردەوام بۆ بەڕێزیان و سەرجەم سەركردە و ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتی دەخوازین لە خزمەتكردنی عیراق و گەلەكەیدا.

لە پەیامەكەیدا، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق بە رێزەوە یادی مێژووی نیشتمانیی سەرۆك مام جەلال-ی كردووەتەوە و تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، سەرۆك مام جەلال رۆڵێكی دیار و گەورەی لە دامەزراندن و چەسپاندنی بنەماكانی پرۆسەی سیاسی و دیموكراسی بۆ عیراقی دوای ساڵی 2003 هەبووە.

لە كۆتایی پەیامەكەیدا، ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق دەخوازێت ئەم یادە ببێتە مایەی خێر و داوا لە خوای گەورە دەكات عیراق و گەلەكەی بپارێزێت و نیعمەتی ئارامی، یەكگرتوویی و خۆشگوزەرانی بەردەوام بەسەر وڵاتدا ببارێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو