ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لێخۆشبوونی بۆئەو بازرگان و پیشەوەرانە دەركرد كە پێناسەكانیان بەسەرچووە لەوبارەیەوە.
نەوزاد غەفور، سەرۆكی ژووری بازرگانی پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە بازرگانان و پیشەوەران دەكەین لەو ماوەی دیاریمان كردووە سەردانمان بكەن بۆ تازەكردنەوەی هەڵگرانی پێناسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كە بەپێی بڕیارەكە لێخۆشبوون بۆ سەرجەم بازرگان و كۆمپانیاكان دەكرێت بۆ نوێكردنەوەی پێناسەكانیان كەماوەیەكی زۆرە بەسەرچوون و قەرزارن.
ووتیشی، دەتوانن لەنزیكترین كاتدا سەردانی ژووری بازرگانی بكەن بۆئەوەی سوود لەم لێخۆشبوونە وەربگرن.