نرخی زێڕ دابەزی و نەوت بەرزبووەوە

عیراق 11:54 AM - 2026/06/08

نرخی زێڕ لە یەكەم رۆژی كردنەوەی بازاڕەكانی جیهان لە م هەفتەیەدا رووی لە دابەزین كردەوە، بەجۆرێك نرخی ئۆنسەیەك زێڕ بۆ خوار  چوار هەزار و  290 دۆلار دابەزی ، لە بەرامبەردا نرخی نەوت بۆ زیاتر لە 97 دۆلار بەرزبووەوە.

دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ دوای ئەوە هات ئێران و ئیسرائیل دەستیان بۆ هێرشەكانیان بۆ سەر یەكتر كردەوە  ، ئەوەش نرخەكانی نەوتی  نزیكەی چوار دۆلار بەرزكردەوە.
بێس هاماك سەرۆكی بانكی فیدراڵی كلیڤلاند رایگەیاندووە،  ئامارە نوێیەكانی بازاڕی كار ئاشكرای دەكەن بازاڕی كار هاوسەنگ بووە و گەیشتووەتە باشترین دۆخی خۆی.

هاماك دەڵێت:  بەردەوامی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان، بانكی ناوەندی ئەمریكا ناچاردەكات بیر لەوە بكاتەوە كە رێژەی سوودی بانكی بەرزبكاتەوە بۆ ئەوەی هەڵاوسان لە كۆنترۆڵ دەرنەچێت.هاوكات بانكی ناوەندی چین كڕینەكانی زێڕی بەرزكردووەتەوە.بەپێی ئامارە رەسمییەكانی بانكی ناوەندی چین، قەبارەی زێڕی كۆگاكراوە لەو وڵاَتە گەیشتووەتە نزیكەی 75 ملیۆن ئۆنسە.

هەرچەندە بەهۆی دەستپێكردنەوەی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە نرخی زێر دابەزیوە بەڵام لە بەرامبەردا ،نرخی نەوت زیاتر لە چوار  دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بەرزبووەتەوە گەیشتۆتە  97 دۆلار و سێ‌ سەنت. 

ئەم بەرزبوونەوەیە زۆربەی ئەو زیانانەی قەرەبوو كردەوە كە رۆژی هەینی تۆماركرابوون، كاتێك نرخەكان دابەزین بەهۆی زیادبوونی هیواكان بۆ هێوربوونەوەی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێران.

هێرشە نوێیەكان ئاستەنگی نوێ دروستدەكەن لەبەردەم رێككەوتنی ئاشتیی نێوان ئەمریكا و ئێران و دووبارە كردنەوەی گەرووی  هورمز، كە رێڕوێكی سەرەكییە بۆ گواستنەوەی نەوت و غازی جیهانی. ئێران ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان كردووەتە مەرجێك بۆ رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ واشنتۆن.


بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو