قائیمقایەتی سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە هیچ بڕەپارەیەک نەدەن بە بریکارەکانی غاز لەبەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بەبتڵی تازە.
لە ئاگادارییەکەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، بریکارەکانی غازیش ئاگاداردەکەینەوە لە بەرامبەر گۆڕینی بتڵی کۆن بەتازە هیچ بڕە پارەیەک وەرنەگرن هەر بریکارێک پارەی زیادە وەربگرێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەگیرێتەبەر.
هاوکات، داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەکاتی هەبوونی هەرسەرپێچی و سکاڵایەک تایبەت بە بریکارەکانی غاز دەتوانن پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی (٠٧٧١٦٩٦٣٩٣٩) سکاڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەی غاز.