سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێکرا

کوردستان 05:24 PM - 2026/06/24


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێکرا

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق خرانەبەر باس و دووپات لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر کرایەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو