كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، ئەم جارە ئەمریكا یارمەتی ئیسرائیلی نەداوە لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی مووشەكەكانی ئێران.
لێپرسراوێكی ئەمریكی لە گفتوگۆیەكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن، ئەو بانگەشانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن، ئەمریكا بە درێژایی شەوی یەكشەممە لە سەر دووشەممە رێگریی لە مووشەكەكانی ئێران كردووە و یارمەتی ئیسرائیلی داوە لە رووبەڕووبوونەوەیان، ئەو لێپرسراوە رایگەیاند، سوپای ئەمریكا هیچ مووشەكێكی بە درێژایی شەوەكە نەخستووەتەوە خوارەوە.
هاوكات ئەو لێپرسراوە رەتیشی نەكردەوە كە لە شەوی هێرشەكەدا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا، براد كوپەر و سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل، ئیال زامیر لەگەڵ یەكتر دووجار گفتوگۆیان كردووە.