بەرێزان مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین سڵاوتان ئاراستە دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین
لەم یادەدا هیوادارین وەك درێژەپێدەری مێژووی خەباتی پێكەوەییمان ،ئەو گیانە هەمیشە زیندوو بێت. تاوەكو پێكەوە گشت حزب و هێز ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان تواناكانمان یەكبخەین لە پێناو تێپەراندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ناوچەكەی گرتۆتەوە کە بە هۆی چەقبەستویی سیاسی هەرێمیشەوە لەسەرگەلەكەمان قورستر بووە .
جارێكی ترساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان لە بەرێزتان و گشت ئەندامان و لایەنگرانتان پیرۆز بێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان