هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ی. ن .ک، پێشوازی کرد لەباڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی

کوردستان 02:46 PM - 2026/08/09

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لەباڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و وەفدێکی یاوەری.
لەدیدارەکەدا کەهەریەک لەهەڤاڵان یوسف زۆزانی تێکۆشەری دێرین و ستران عەبدوڵا لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، هەردوولا جەختیان کردەوە دۆکیۆمێنتکردن و کۆکردنەوەی مێژووی دەوڵەمەندو جیهانبینی سەرۆک مام جەلال و پاراستن و ئەرشیفکردنی پێویستییەکی گرنگە بۆ ئەوەی وەبەرهێنان لەدونیابینی و سەرمایە مێژووییە بەنرخەکەیدا بکرێت.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی (ی.ن.ک)

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو