بەپێی ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوبەرایەتی تەكنیك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیكارەبا لە سنوری پارێزگای سلێمانی دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر رۆژ لەدوای رۆژ روو لە زیادبوونە و كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر تا ئەمڕۆ گەیشتوەتە زیاتر لە (102) مێگاوات
،لە ئامارەكاندا هاتووە تا نۆی ئابی ئەمساڵ ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمی سۆلاریان داناوە و لە بەشی ووزە نوێبووەكان تۆماركراون، گەیشتوەتە چوار هەزار و 562 هاوبەش و بڕی بەرهەمهێنانی كارەبایان گەیشتوەتە102 پۆینت 847 مێگاوات، لە كاتێكدا لە بەرواری شەشی ئایاری ئەمساڵ ژمارەی ئەو هاوبەشانەی سۆلاریان دانابوو سێ هەزار و 746 هاوبەش بوون و بەرهەمی كارەباكەیان 91 پۆینت 623 مێگاوات بووە.
هەر بەپێی داتاكان تا ئەمڕۆ ئەو هاوبەشانەی سیستمی سۆلاریان داناوە هاوبەشی ماڵان سێ هەزار و 747 ، هاوبەشی بازرگانی 659، هاوبەشی پیشەسازی 15،هاوبەشی كشتوكاڵی 134 ، هاوبەشی حكومی حەوت.