هەناردەكردنی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا وەستاوە

کوردستان 11:59 AM - 2026/08/09

دوایین داتا كە لەلایەن ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكاوە بڵاوكراوەتەوە، دەریخستووە، هاوردەكردنی نەوتی خاوی عیراق بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەك لە سفردا ماوەتەوە.

بەپێی  ڕاپۆرتی هەفتانەی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریكا ، كەنەدا بەردەوام بووە لە پێشەنگی لیستی كۆمپانیا گەورەكانی دابینكەری نەوتی خاو بۆ ئەمریكا بە تێكڕای چوار ملیۆن و 215 هەزار   بەرمیل لە رۆژێكدا، لە پلەی دووەمیش ڤەنزوێلا دێت بە 411 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

مەكسیك پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە بە قەبارەی دابینكردنی 388 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، لە دوای ئەویش ئیكوادۆر دێت بە 223 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، دواتر بەڕازیل بە پلەی پێنجەم دێت بە بڕی 196 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

داتاكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە كۆڵۆمبیا بە 158 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا پلەی شەشەمی گرتووە، دواتر لیبیا دێت بە 87 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، دواتر نێجیریا بە 12 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە كاتێكدا لیستەكە بە تەواوی خاڵی بووە لە هیچ بارێكی نەوت كە لە عیراق یان سعودیەوە هاتبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو