پاسپۆرتی عیراقی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خراپترین پاسپۆرتەكانی جیهاندایە

کوردستان 01:53 PM - 2026/08/09

جارێكی تر پاسپۆرتی عیراقی وەك یەكێك لە لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان بۆ ساڵی 2026 دیاریكرا.

بەپێی ریزبەندییەك كە لەلایەن  پێوەری هێنلی بۆ پاسپۆرتەكان بۆ ساڵی 2026 ئامادەكراوە، پاسپۆرتی عیراق لە پلەی سێیەمدا وەك یەكێك لە لاوازترین پاسپۆرتەكانی جیهان دیاریكراوە،بەوپێیەی رێگە بە هەڵگرانی دەدات تەنها سەردانی 28 وڵاتی جیهان بكەن، بە بێ وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەختە یان بە ڤیزە لە كاتی گەیشتن بە فڕۆكەخانە.

لە پلەی یەكەمی لاوازترین پاسپۆرتەكان، پاسپۆرتی ئەفغانستانە كە رێگە بە هەڵگرانی دەدات تەنها سەردانی  22 وڵاتی جیهان بكەن بە بێ ڤیزە، لە پلەی دوەمیش پاسپۆرتی سوریا هاتووە كە رێگە بە سەردانیكردنی 25 وڵات دەدات بەبێ وەرگرتنی ڤیزە.

پێوەری هێنلی بە یەكێك لە گرنگترین پێوەرە جیهانییە تایبەتمەندەكان دادەنرێت لە پێوانەكردنی بەهێزی پاسپۆرتەكاندا كە پشت دەبەستێت بە داتا تایبەتەكانی یەكێتیی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ئاسمانی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو