هادی عامری و سەركردەكانی حەشدی شەعبی بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەباشی كۆبوونەوە

عیراق 12:51 PM - 2026/08/09

هادی عامری وەك كارەكتەرێكی كاریگەر لە نێوان حكومەتی عیراق  و گرووپە چەكدارەكاندا، هەوڵەكانی بۆ ڕێكخستنەوەی ڕیزەكانی حەشدی شەعبی و بەرزكردنەوەی ئاستی ئامادەباشی چڕكردووەتەوە، ئەوەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێكی سەربازی لە قۆناغی داهاتوودا. بۆ ئەو مەبەستەش شەوی رابردوو 
هادی عامری و فەرماندەكانی حەشدی شەعبی كۆبونەوە و لە كۆبونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی مەیدانیی هێزەكان لە ناوچە جیاوازەكان و بەهێزكردنی هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا، هەروەها باس لە خستنەڕووی پێداویستییە سەربازی و لۆجستییەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان بۆ قۆناغی ئێستا كرا و تەئكیدیش لەسەر پاراستنی ئاستێكی بەرزی ئامادەیی بۆ هەر پێشهاتێكی ئەمنی یان سەربازیی كتوپڕ و پەرەپێدانی توانا مرۆییەكان و بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتوویی ئەندامانی حەشد ئەعبی كرایەوە .

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكی هەستیاردا دێت، بەتایبەت دوای ئەوەی هێزەكانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەدەم داواكارییەكی هادی عامرییەوە چوون بۆ دواخستنی هێرشە موشەكی و درۆنییەكانیان بۆ سەر سعودیە.

مقاوەمە بە چەند مەرجێك وەڵامدانەوەكەی بۆ كاتێكی نادیار دواخستووە، ئەمەش پێگەی عامری وەك نێوەندگیرێكی سەرەكی لە ناوچەكەدا بەهێزتر كردووە و كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەركردەكانی حەشدیش وەك ئامادەكارییەك بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی ئەو بڕیارە دەبینرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو