کۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم ڕایگەیاند، دادگای رەسافەی بەغداد فەرمانێکی کاتیی دادوەریی (ئەمر وەلائی) دەرکرد بۆ راگرتنی جێبەجێکردنی سزادانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم.
پێشتر دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی عیراق رایگەیاندبوو، کۆڕەک تیلیکۆم بڕی نزیکەی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قەرزداری دەوڵەتە، بۆیە لە چەند رۆژی رابردوودا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، نوسینگەی سەرەکیی کۆمپانیاکەی لە ناوچەی جادریە و سێ بنکەی دیکەی فرۆشتنی لە بەغداد داخست.
هەروەها هەڕەشەی راگرتنی تەواوەتیی خزمەتگوزارییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵەکانی کردبوو.