هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت ئەمڕۆ بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 24ی8ی2026 دەست بە دابەشكردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دەكرێت.
دوێنێ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژەی بەوەکرد: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 7 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.