ژمارەیەك لە هاووڵاتیانی گەڕەكی بنار لە قەزای خورماتوو بەهۆی بوونی چەند ستوونێك لە ناوەڕاستی كۆڵان و شەقامەكانیان، كۆبوونەتەوە و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەن كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەن، هاووڵاتیان ئاماژە بەوە دەكەن بەهۆی بوونی ئەم ستوونانە لە ناوەڕاستی ڕێگەكاندا، زۆر جار دەبێتە هۆی رووداوی هاتوچۆ و پێكدادانی ئۆتۆمبێل بە ستوونەكاندا.