پێنجەمین پێشبڕكێی پرۆگرامی جیهانیی ژمارە و زیرەكیی هزری لە هەولێر بەڕێوەچوو

کوردستان 12:17 AM - 2026/09/20

لەكەشوهەوایەكی پڕ لەكێبڕكێ و جۆش و خرۆشدا لەشاری هەولێر، پێنجەمین  خولی پێشبڕكێی پرۆگرامی جیهانیی ژمارەو زیرەكیی هزری سەدان خوێندكارو فێرخوازی بەهرەمەندی كۆكردەوە. ئەم چالاكییە زانستییە بە ئامانجی پێشخستنی توانا هزرەییەكانی خوێندكاران و بەرزكردنەوەی ئاستی بیركردنەوەی خێراو بەهێزكردنی تەركیز و بیرگە بەڕێوەچوو.
پێشبڕكێكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان، شارەزایانی بواری پەروەردە و كەسوكاری خوێندكاران دەستی پێكرد. تێیدا بەشداربووان لە تەمەنە جیاوازەكاندا رووبەڕووی كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی ئاڵۆزبوونەوە كە پشتی بە شیكاركردنی هاوكێشە ماتماتیكییەكان دەبەست بەبێ بەكارهێنانی ئامێری "حاسیبە". مامۆستایانی سەرپەرشتیار ئاماژەیان بەوە كرد، ئامانجی سەرەكی لە پڕۆگرامەكە تەنها فێركردنی ماتماتیك نییە، بەڵكو گەشەپێدانی بەشەكانی مێشك، زیاتربوونی بڕوا بەخۆبوون و فێركردنی خوێندكارانە لەسەر چۆنێتی بەڕێوەبردنی كات لەژێر پەستاندا

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو