قوباد تاڵەبانی سەردانی ماڵی نەسرین خان، هاوسەری هونەرمەندی شەهید قادر کابانی کرد

کوردستان 09:15 PM - 2026/09/19


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران سەردانی ماڵی نەسرین خان، هاوسەری هونەرمەندی شەهید قادر کابانی کرد.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵ بووم سەردانی ماڵی نەسرین خان، هاوسەری هونەرمەندی شەهید قادر کابانم کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی ئاگاداربووم. هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ دەخوازم. 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هونەرمەند شەهید قادر کابان جگە لە هونەرەکەی، شۆڕشگێڕێکی گەورەش بوو و هەر بەهۆی کوردپەروەری و شۆڕشگێڕبوونییەوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە شەهید کرا.
جێگری سەرۆكوەزیران تەئكیدی كردەوە كە بە گشتی خانەوادەی بەڕێزی کابان بەشێکی گرنگن لە ناسنامەی هونەریی شاری سلێمانی و هەرگیز رۆڵی ئەم خانەوادەیە و بە تایبەت دوو هونەرمەندی مەزن شەهید قادر کابان و خوالێخۆشبوو کەریم کابان لە پێشخستنی هونەری کوردی لەبیر ناکرێن. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو