بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان بەڕێوەچوو

کوردستان 04:21 PM - 2026/11/23

بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی دیداری دادپەروەریی بۆ ژنان بەڕێوەچوو كە لەلایەن دامەزراوەی ڤیژن فاوندەیشنەوە بەبۆنەی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان رێكخرابوو.
لە دیدارەكەدا چەندین وتار و توێژینەوە و هەڵسەنگاندن پێشكەش كران لەبارەی هەنگاوە كردارییەكانی چەند ساڵی رابردوو و كاریگەرییان لەسەر كەمكردنەوەی رێژەی تووندوتیژیی دژی ژنان لە كوردستان. لە گفتوگۆ و توێژینەوەكاندا بە گشتی هەڵسەنگاندنی ئەرێنی كرا بۆ هەنگاوە كردارییەكان و رۆڵی دامەزراوەكان بە تایبەتی دادگاكان و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزانی و هەروەها پشتیوانییەكانی قوباد تاڵەبانی بەرز هەڵسەنگێندران.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو