بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران زانکۆی سلێمانی هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا لە مەترسییە ژینگەیی و تەندروستییەکانی پلاستیک راگەیاند.
قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە زانکۆی سلێمانی کرد بۆ هەڵمەتەکە و لەڕێگەی پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی داهێنانێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پلاستیک پێشکەش دەکەن، پشتیوانی خۆی بۆ هەڵمەتەکە دەربڕی.
هەروەها دەستخۆشی لەو هونەرمەندانە کرد کە لەڕێگەی شانۆگەرییەکەوە باسیان لە زیانەکانی پلاستیک کردبوو