بەنگلادیش رووبەڕووی خراپترین پەتای سوورێژە دەبێتەوە لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش بەهۆی كەمیی هۆشیاریو دابەزینی رێژەی كوتانەوەیە كە وەك هۆشدارییەك بۆ وڵاتانی تریش سەیر دەكرێت.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاندووە، بەنگلادیش لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردووەوە تا نۆی ئۆكتۆبەر، 202 هەزار حاڵەتی گومانلێكراوی سوورێژەی تۆماركردووە، لەو ژمارەیەش 22 هەزار حاڵەتیان لە ڕێگەی تاقیگەوە پشتڕاستكراونەتەوە. ئەمەش بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە لە جیهاندا لەم ساڵدا كە بەهۆی كەمی كوتانەوە لە ساڵی 2025دا سەرچاوەی گرتووە.
بەپێی راپۆرتی ڕێكخراوەكە، تا ئێستا هەزار و 147 كەس بەهۆی ئەم نەخۆشییە گواستراوەیەوە گیانیان لەدەستداوە، كە تێیدا منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ زۆرترین زیانیان بەركەوتووە و سەدا 94ی كۆی گشتیی گیانلەدەستدانەكان پێكدەهێنن. شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن كە كۆنترۆڵكردنی ئەم ڤایرۆسە كاتێك ئەستەم دەبێت كە ڕێژەی كوتان بۆ خوار سەدا 95 دادەبەزێت، كە ئەمە نزمترین ئاستە بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەكردنی نەخۆشەكە.