مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران خوازیاری كۆتایی هێنان بە دۆخی "نە شەڕ و نە ئاشتی" یە لە زووترین كاتدا و دەڵێت، بەردەوامبوونی ئەو دۆخە زیان بە وڵات دەگەیەنێت و نادڵنیایی بەردەوام دەكات.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران، لەبارەی دانوستانی تاران لەگەڵ واشنتۆدا، هیچ پێشكەوتنێك لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكادا بەدی نەهاتووە و پێویستیشە لە دۆخی ئێستای نە شەڕ و نە ئاشتی تێپەڕین.
پزیشكیان دەشڵێت، كە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دەبێت "لە هەمان كاتدا كەرامەت و دەسەڵات بپارێزرێت" تەئكیدیشی لەوە كردەوە كە چارەسەركردنی بە شێوەیەكی لۆژیكی ڕێگە بە چارەسەركردنی زۆرێك لە كێشەكان دەدات.
سەرۆككۆماری ئێران سەبارەت بە توانا ئابوورییەكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەدا كە كە گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بە ئامانجی گۆڕینی ئەم دەسەڵاتەیە، بەڵام ئێران لە ناوچەیەكی دەوڵەمەند بە سامانی كانزا و سامانی سروشتیدایە كە"بەهایان هیچ لە زێڕ كەمتر نییە".
هەروەها مەسعود پزیشكیان ئەو كەسانەشی بە "دوژمن" ناوبرد كە هەوڵی پەكخستنی زنجیرەی بەرهەمهێنان دەدەن بە ئامانجی دروستكردنی بێكاری و كێشەی تر و وروژاندنی ناڕەزایی لەناو ئێراندا.