کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د. عیزەت سابیر:لەسەدا 70ی‌ داهاتی‌ نەوتی‌ هەرێم چووە بۆ كۆمپانیا توركی‌ و كوردییەكان

.

02:36 PM - 07/09/2020

د. عیزەت سابیر ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان و شارەزای‌ ئابووری‌ شیكارێكی‌ بۆ راپۆرتی‌ كۆمپانیای‌ دیلۆیت بۆ وردبینی‌ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و داهات و خەرجی‌ نەوتی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ ساڵی‌ 2019 بڵاوكردەوە،بەگوێرەی‌ شیكارییەكە هەشت ملیار و چوار سەد و سی‌ و هەشت ملیۆن دۆلار كۆی‌ داهاتی‌ نەوتی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ هەرێمی‌ كوردستان بووە، بەڵام تەنها دوو ملیار و شەش سەد و چل و حەوت ملیۆن دۆلاری‌ بۆ مووچەی‌ خەڵك و خەرجی‌ حكومەتی‌ هەرێم ماوەتەوە و ئەوی‌ تری‌ رۆشتووە بۆ توركیا و كۆمپانیاكان،د. عیزەت سابیر ئاماژەشی‌ بەوەداوە كە لە پرۆسەی‌ گۆڕینەوەی‌ داهاتی‌ دۆلار بۆ دینار، سەدا 2ی‌ دەچێت بۆ  RTی‌ بانكی‌ غەفور خۆشناو و بەوشێوەیەش تەنها لە 30 داهاتی‌ نەوت بۆ خەڵك و حكومەت دەمێنێتەوە روونیشیكردووەتەوە كە كۆی‌ داهاتی‌ حكومەتی‌ هەرێم لە ساڵی‌ 2019دا بەمشێوەیە بووە، داهاتی‌ فرۆشتنی‌ نەوتی‌ سەربەخۆ: 8.5 ملیار دۆلار بووە هەروەها داهاتی‌ هاتوو لە بەغدا4.5 ملیار دۆلار بووە وداهاتی‌ نانەوتی‌ ناوخۆی‌ هەرێمی‌ كوردستان 2 ملیار دۆلار بووە كە كۆی‌ گشتی‌ دەكاتە 15 ملیار دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە