کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بارانی بەخوڕ دەستپێدەكات و لافاو دروستدەبێت

.

09:34 AM - 26/04/2024

لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی بارانی بەهێز ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

 

خەڵات حەسەن، شارەزای بواری كەشناسی لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاوی كردەوە ، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری شەپۆلێكی دەریای سور و بارانی بەهێز و هەورە بروسكە و لافاو دەبێت.

 

باسیلەوەشكردووە كە هیچ ئەگەری بارینی تەرزەی قەبارە گەورە نییە و  ئەوەی دەبارێت زیانی بۆ بەرهەمی جوتیاران نابێت.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە