کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.. هیچ کات دژی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران نەبوین

.

06:32 PM - 24/04/2024

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەندراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ھیچ کات دژی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم نەبوون و بابەتی بانکیکردنی مووچە شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی ھاوبەش.


ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم راگەیەندراوێکی سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە رەسمی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم رەوانەی بەغداد کراوە، چاوەڕوان دەکرێت ھاوشێوەی مانگی رابردوو لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عیراق مووچە رەوانە بکرێت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشداوە، ھیچ کات دژی بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم نەبوون و بابەتی بانکیکردنی مووچە شایەنی چارەسەرە لە ڕێگەی دۆزینەوەی لێکتێگەیشتنی ھاوبەش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە