کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەك كە دژی حكومەتی هەرێم و عیراق تۆماركراوە كۆدەبێتەوە

.

11:06 AM - 25/04/2024

یەكشەممەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی لەسەر سكاڵایەك كۆدەبێتەوە كە دژی هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق تۆماركراوە و لەسكاڵاكەدا داواكراوە هەردوولا پابەند بكرێن بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

بەپێی خشتەی كۆبوونەوەكانی دادگای فیدڕاڵی رۆژی 28ی ئەم مانگە دادگاكە لەسەر سكاڵایەك كۆدەبێتەوە كە لەلایەن پارێزەرێك، بەناوی ئازاد عەبدولحەمید دۆسكی لەسەر سەرۆكی حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عیراق و هەرێم تۆماركراوە.

لە سكاڵاكەدا داواكراوە هەردوو حكومەتی فیدڕاڵ و حكومەتی هەرێم پابەند بكرێن بەجێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەكانی ماددەی یەك، یانزە، دوانزە و سیانزە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، كە چۆنیەتی دابەشكردنی داهات و خەرجی لەنێوان هەرێم و بەغدا رێكخستووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە