کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نرخی کارەبای موەلیدەی ستییەکان بۆ مانگی 4 دیاریکرا

.

12:55 PM - 25/04/2024

کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی نیسان بڵاوکردەوە، بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەبای کۆمەڵگاکانی نیشتەجێبوون- ستییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی نیسان دیاریکرد، کە بریتییە لە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

لیژنەکە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریداوە کە بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەی کە بۆ خەرجیی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە، نرخی هەر کیلۆواتێک بەرامبەر بە 252 دینار دیاریکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ مانگی ئازار نرخی کیلۆواتێک کارەبای موەلیدەی ستییەکان 252 دینار بوو، پێویستیشە سەرجەم ستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە