کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وادەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتووان راگەیەندرا

.

02:11 PM - 25/04/2024

وەزارەتی پلاندانانی عیراق وادەی دەستکردن بە سەرژمێریی دانیشتووانی راگەیاند.

د. محەممەد عەلی تەمیمی وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند، تەنھا شەش مانگ ماوە بۆ ئەوەی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عیراق ئەنجامبدرێت، کە بڕیارە سەرژمێری گشتی لە عیراق لە ٢٠ی تشرینی دووەمی داھاتوو بەڕێوەبچێت، بەڵام ھێشتا ئەرکی زۆریان لە پێشە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرژمێری ئەزموونی مانگی ئایاری داھاتوو بەڕێوەدەچێت، کە لەئێستادا دەستیانکردووە بە راھێنانی ئەو فەرمانبەرانەی پرۆسەکە بەرێوەدەبەن کە ژمارەیان ١٢٠ ھەزار فەرمانبەرە.

وەزیری پلاندانان راشیگەیاند، لە نیوەی دووەمی مانگی ئایار سەرژمێریی ئەزموونی و راهێنانی کارمەندان لەسەر شێوازی ژماردنەکان کە ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت دەستپێدەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە