پلاتفۆڕمەكانی سۆشیاڵ میدیا لە سەردەمی ئێستا لەگەڵ ئەوەی بووەتە ئامرازێكی دابینكردنی بژێوی و داهات بۆ بەشێك لە هاووڵاتییان و بۆ هەندێكیش سەرچاوەی زانیارییە، هاوكات ڕۆڵی گرنگی لە گەیاندن و بڵاوكردنەوەی خێرای ڕووداو و ڕاستییەكان هەیە، بەڵام لەلایەكی ترەوە توانیویەتی ڕۆڵێكی گەورە لە شێواندنی ئاسایش و ئارامی و خوڵقاندنی ئاستەنگی ببینێت.