روانگەی ئیكۆ عیراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خوێندنەوەی بۆ 23 رەشنووسی یاسا كردووە، كە زۆرینەیان پێكهاتە كارگێڕییەكان گەورە دەكەنو بێكاری شاراوەو خەرجیی گشتی زیاد دەكەن.
روانگەی ئیكۆ عیراق باسی لەوەشكردووە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ماوەی وەرزی یاساداناندا كە لەگەڵ پشووی جەژندا كۆتایی دێت، خوێندنەوەی بۆ 23 رەشنووسی یاسا كردووە كە بەسەر لیژنە جیاوازەكاندا دابەش بوون، نزیكەی 70%ـی ئەو رەشنووسانەش بێكاریی شاراوە زیاد دەكەن، لە رێگەی دروستكردنی دەستە و ئەنجوومەنی نوێوە، كە هەندێكیان ڕاستەوخۆ بەستراونەتەوە بە وەزارەتەكانەوەو هەندێكیشیان بەشێوەی ناراستەوخۆ بەستراونەتەوە بە وەزارەتەكانەوە.
روانگەی ئیكۆ عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم رەشنووسانە زیادبوونی خەرجیی گشتیش لەخۆدەگرن لە رێگەی دامەزراندنی سندوقی كارپێكردن كە لە پارەی دەوڵەت تەمویل دەكرێن، یان بەخشینی دەرماڵەی دارایی زیادە بە فەرمانبەران.