گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێ دەكەنەوە

کوردستان 10:49 AM - 2026/05/25

بڕیارە سێیەم رۆژی جەژنی قوربان گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و ئێران ئاسایی ببێتەوە. 

عەتا ئەنوەر، سەرۆكی یەكێتیی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی هەینی 29 ی ئایار گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەكەنەوە، بە وتەی ناوبراو، كۆمپانیا گەشتیارییەكان ئامادەكاریی دەكەن بۆ هێنانی گەشتیار لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و بە پێچەوانەشەوە بردنی گروپە گەشتیارییەكان بۆ ناوچەكانی باكووری ئێران.

هاوكات شێرزاد زراری، سەرۆكی كۆمەڵەی كۆمپانیا گەشتیارییەكانی هەولێر ئاماژەی بەوە كرد، هەرچەندە گەشتە ئاسمانییەكانی تاران بۆ هەولێر لە 1ـی ئایارەوە كراونەتەوە، بەڵام خواست لەسەر گەشتكردن بۆ ئێران زۆر كەمە، ناوبراو رایگەیاند، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی گەشتەكان لەسەدا 80 كەمییكردووە و داهاتی ئەو كۆمپانیایانەی لەگەڵ ئێران كار دەكەن بەڕێژەی لە سەدا 70 دابەزیوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە كۆمپانیا گەشتیارییەكان بە گشتی لەمساڵدا بەدەست كەمبوونەوەی گەشتەكان و داهاتەكانیانەوە دەناڵێنن بەهۆی جەنگی ئێران و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر كەرتی گەشتیاری هەبووە، بۆیە هیواخوازن پشووەكانی جەژن ئەم دۆخە باشتر بكات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو