بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هاوڕایە لەسەر ئەوەی هەر ڕێككەوتنێكی كۆتایی لەگەڵ ئێران دەبێت بەتەواوی هەڕەشەی ئەتۆمی نەهێڵێت.
ناتانیاهۆ لە پۆستێكیدا لەپلاتفۆڕمی ئێكس نوسیوێتی،دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تەئكبیدی لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریكردن لە خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەكان لە هەموو بەرەكاندا، بە لوبنانیشەوە كردووەتەوە،بە وتەی ناتانیاهۆ،هاوبەشی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب بەهێزی خۆی لە بەرەكانی شەڕدا سەلماندووە و هەرگیز بەهێزتر نەبووە لەوەی ئێستا هەیە، دەشڵێت،سیاسەتی من وەك ترەمپ هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە و ، ئێران خاوەنی چەكی ئەتۆمی نابێت.
ناتانیاهۆ لەپۆستەكەیدا باسی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنی خۆی و ترەمپ كردووە و نوسیوێتی، لەگەڵ ترەمپ قسەی كردووە سەبارەت بە یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز، و دانوستانە پێشبینیكراوەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران.
رۆژی یەك شەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ زۆرێك لە سەرۆك و سەركردەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست ئەنجامداوە و بەشی هەرە زۆری رێككەوتنەكەشیان لەگەڵ ئێران یەكلاكردووەتەوە و گەرووی هورمز دەكرێتەوە .