بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، سەرنج دەخاتە سەر وەرچەرخانە گەورەكانی وڵاتەكەی لە بواری تەكنۆلۆژیا، سەربازی و ئابووریدا و دەڵێت ئیسرائیل لە زلهێزیكی ناوچەییەوە بووەتە زلهێزیكی جیهانی.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەكات، ئەمڕۆ هەمووان ئارەزووی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، چونكە توانایەكی تەكنۆلۆژیی بێوێنەمان هەیە كە لە كەنداو و ناوچەكانی تردا.
سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل سەرنجی خستە سەر شەڕەكانی دژی حەماس و حزبوڵڵا و وتی: ئێستا 60%ی كەرتی غەززەمان كۆنترۆڵكردووە و خەریكی تێكشكاندنی تەواوەتی حەماس و حزبوڵڵاین.
سەبارەت بەئێرانیش، ناتانیاهۆ ئاشكرایكرد كە ئەگەر ئۆپەراسیۆنە نهێنی و سەربازییەكانی ئیسرائیل نەبووایە، ئێستا تاران خاوەنی چەكی ئەتۆمی دەبوو. سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل تەئكیدی كردەوە كە "رێككەوتننامەی ئیبراهیم" لە ئەنجامی سازش بۆ فەلەستینییەكان دروست نەبووە، بەڵكو بەرهەمی هێزی ئابووری و سەربازیی ئیسرائیل بووە.
ئەو ئاشكرای كرد كە ئەڵمانیا داوای هاوكاریی تەكنۆلۆژیی لێ كردوون بۆ بنیاتنانی سوپاكەی، و ئاماژەی دا، "80 ساڵ دوای هۆلۆكۆست، ئێستا ئەوروپا دێتە لای ئێمەو داوا دەكات بەرگرییان لێ بكەین.