پزیشكیان: پابەندین بە رێگا دیپلۆماسییەكان

عیراق 02:57 PM - 2026/05/29

سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، سیاسەتی وڵاتەكەی لەسەر بنەمای هاوكارییە لەگەڵ دراوسێكانی و دەشڵێت، وڵاتەكەی هەمیشە پابەندی رێگا دیپلۆماسییەكان دەبێت.
مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی مالیزیا و پاكستان گفتوگۆی كردووە و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لێكردوون و تەئكیدی لە پابەندبوونی ئێران بە دیپلۆماسیەت كردووەتەوە.

پزیشكیان دەشڵێت، لە پەیوەدندییەكەدا سوپاسی مالیزیام بۆ هاوكارییە مرۆییەكان و پاكستانم بۆ دەستپێشخەری و هەوڵە دیپلۆماسییەكانی بۆ گەیشتن بەرێكەوتن كرد.
سەرۆككۆماری ئێران دەشڵێت، سیاسەتی ئێران لەسەر بنەمای هاوكاریی و دراوسێیەتییە لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و دراوسێكانیان، هەموو بوارەكانیش دەگرێتەوە ئەو هاوكارییە.
قسەكانی پزیشكیان لە كاتێكدایە دوای 40 رۆژ جەنگ و ئاگربەستی ئێستا، هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ نزیكبوونەوە دروستبوونی رێكەوتن لە نێوان تاران و واشنتن بە نێوەندگیری ئیسلامئاباد بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو