وێنەگرێكی دیاری شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی شۆڕش موباشری كە هەم پیشەی وێنەگرە و هەم مامۆستای تایبەتی ئەو بوارەیە لەو دۆخە پڕ لە مەترسی و ناهەموارەی گەلی ئێران و بە تایبەت دانیشتووانی تارانی تێدایە هەستاوە بە كردنەوەی پێشانگایەك بە ناوی پێشانگای وێنەی نیشتمان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران، كە وێنەكان گوزارشت لە كۆمەڵێك قۆناغی جیاجیا ژیانی گەلی ئێران دەكات.