پڕۆژەی رووناكی: بڕی سێ ملیار دیناری زیادەمان لە هاووڵاتیان وەرگرتووە

کوردستان 02:52 PM - 2026/06/02

دوای ئەوەی دەنگی ناڕەزایی هاووڵاتیان و هاوبەشانی پرۆژەی رووناكی بەهۆی زۆری بڕی پارەی هەژماركراوی سەرپسولەكانیان بەرزبووەوە، پرۆژەی رووناكی ئاشیكرایكرد: كەبڕی 3 ملیار دیناریان بەزیادە لەهاووڵاتیان وەرگرتووە.

سەبارەت بەو  بڕەپارەیەی لە پرۆژەی رووناكی لە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان وەردەگیرێت زانیاری نوێ خرایەڕوو، لەوبارەیەوە  وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕی داشكاندنی 3  ملیار دیناریان گەڕاندوەەتەوە  بۆهاووڵاتیان و هاوبەشانی ماڵان ئەمەش وەك بەشێك لە ڕێكارە بەردەوامەكانی ڕاستكردنەوەی پڕۆسەی پسووڵەكردن.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كەمكردنەوەی هەڵە لە پڕۆسەی پسووڵەكردن، سیستەمی نوێی پسوولەكردن نزیكەی 118 هەزار  هاوبەشی ماڵانی دیاریكردووە كە بەتەواوی لە داشكاندنی سێ مانگی یەكەمی پڕۆژەی ڕووناكی سوودمەندنەبوون.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمدا هاتووە، هەموو ئەو هاوبەشانەی ماڵان بڕی داشكاندنەكانیان لە پسووڵەی مانگەكانی داهاتووی پڕۆژەی ڕووناكی یان قەرزی پێش پڕۆژەی ڕووناكی بۆ ئەژماردەكرێت و ئەو هاوبەشانەی خۆیان تۆماركردووە لە پڕۆژەی ڕووناكی لەرێگەی كورتەنامە ئاگاداردەكرێنەوە.

سەبارەت بە داتاكانی پەیوەست بە داشكاندنەوە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند ئامارێكی راگەیاندووەو دەڵێت، 
كۆی گشتی ئەو پارەیەی گەڕێندراوەتەوە بۆ هاوبەشانی ماڵان3 ملیار و31 هەزار دینار بووە، لەگەڵ ئەوەشدا، ژمارەی هاوبەشانی سودمەند لەپاڵپشتی حكومەتی هەرێم117 هەزار و768 هاوبەش بووە، تێكڕای بڕی پارەی گەڕێندراوەش بۆ هاوبەشانی ماڵان 25 هەزار 768 دیناربووە.

وەزارەتی كارەبا دەشڵێت،تاوەكو ئەمڕۆ، نزیكەی 5پۆینت 5 ملیۆن هاووڵاتی  كە زیاترە لە سەدا85 ی هاووڵاتیانی كوردستان كارەبای 24 سەعاتیان بۆ دابینكراوە لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناكی و بەپێی نرخە نوێێەكانیش  لەسەدا80ی هاووڵاتیان، بەتایبەتی كەمدەرامەتان پارەیەكی كەمتر دەدەن بەبەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ كارەبای مۆلیدەو كارەبای گشتیش.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو