چوارچێوەی هەماهەنگی، پرسی هەڵبژاردنی داهاتوو، دۆخی ئابووری و ئەمنیی عیراق و پێشهاتەكانی ناوچەكەی تاوتوێ كرد و تەئكیدی لە یەكخستنی هەوڵە دیپلۆماسییەكان كردەوە بۆ دوورخستنەوەی عیراق لە مەترسییەكانی فراوانبوونی ململانێكان.
بەپێی راگەیەندراوێكی چوارچێوەی هەمانگیی شیعەكان، كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە (302)ی چوارچێوەكە لە نووسینگەی عەبدولحوسێن موسەوی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی بەڕێوەچووە و تێیدا چەند تەوەرێكی سەرەكی گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە.
لەكۆبوونەوەكەدا بەشداربووان تەئكیدیان لە پاراستنی سەقامگیریی ئەمنی، زیادكردنی داهاتە نانەوتییەكان و كۆنتڕۆڵكردنی خەرجییە گشتییەكان كردەوە، بە ئامانجی مسۆگەركردنی تەرخانكراوە داراییەكان و باشتركردنی بژێویی هاووڵاتیان.
لە بواری سیاسی و یاساییدا، پێشنیارەكانی پەیوەست بە یاسای كۆمیسیۆن و یاسای هەڵبژاردنەكان تاوتوێ كران بۆ دەستەبەركردنی شەفافیەت و بێگەردیی پرۆسەكە. هەروەها گفتوگۆ لەسەر رەشنووسی پەیڕەوی ناوخۆی چوارچێوەكە كرا بۆ یەكخستنی هەڵوێستە سیاسییەكانیان.
چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵسەنگاندنی بۆ لێكەوتەكانی جەنگی ناوچەكە و ئاماژەكانی لێكنزیكبوونەوەی نێوان ئەمریكا و چین كرد.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا داوای یەكخستنی هەوڵە دیپلۆماسییەكانی كرد بۆ راگرتنی گرژییەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی عیراق.