دووەم رۆژی چالاكییەكانی سولی فێست لە سلێمانی بەڕێوەچوو
دووەم رۆژی چالاكییەكانی سولی فێست لە سلێمانی بەڕێوەچوو و تیێدا چەندین چالاكی جۆراوجۆری هونەریی و كلتووریی پێشكەش كران.
سولی فێست 2026 یەكێكە لە گەورەترین فێستیڤاڵە ئابووری و گەشتیارییەكانی كوردستان و عیراق و هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج لێی گەڕانەوەی سلێمانی-یە بۆ ناوەندی فێستیڤاڵە گەورەكان، كۆكردنەوەی جەماوەر، بەهێزكردنی كەرتە جیاوازەكان، دروستكردنی ڕێگای نوێ بۆ كلتوور، ئابووری، گەشتوگوزار و كات بەسەربردنی خێزانی . ئەم فێستیڤاڵە بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ سلێمانی دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی چالاكی، پێشانگە، كۆنسێرت، و ئەزموونی جیاواز بۆ خێزان، گەنجان، سەردانیكاران و خاوەنكاران. لە سولی فێست زیاتر لە 150 كۆشك و زیاتر لە 100 چالاكی جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت؛ لە هونەر، وەرزش، پەروەردە، ئۆتۆمبێلی وەرزشی، خواردن، كۆنسێرت، یاری و چالاكییە خێزانییەكان.
ئەم چالاكییە تەنها فێستیڤاڵێكی كات بەسەربردن نییە؛ بەڵكو پلاتفۆرمێكی نیشتمانییە بۆ بازاركردن، گەشەپێدانی ئابووری، و پیشاندانی روخسارێكی نوێی سلێمانی وەك شارێكی كلتووری، زیندوو، پڕ وزە و شایستەی میوانداری چالاكییە گەورەكان