لیژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵی سولی فێست ڕایدەگەیەنێت، بەرزكردنەوەی نرخی بلیتی هاتنە ژوورەوە بۆ پاركی هەواری شار لە 500 دینارەوە بۆ 1500 دینار، بڕیارێكی بازرگانی نییە، بەڵكو هەنگاوێكی مرۆیی و كۆمەڵایەتییە بۆ زیادكردنی هاوكاری بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
لیژنەكە باس لەوەدەكات، لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا، بەشێكی زۆری داهاتی بلیتەكان پێشكەش بە منداڵانی نەخۆشخانەی هیوا دەكرێت، وە ئەو منداڵانەی كە پێویستیان بە پشتیوانی و هیوابەخشی هەموومان هەیە.
سولی فێست تەنها فێستیڤاڵێكی خۆشی و كاتبەسەربردن نییە، بەڵكو شوێنێكە بۆ نیشاندانی ڕۆحی هاوكاری و بەها مرۆییەكان و پابەندبوونی هاووڵاتیانی سلێمانی بە خزمەتكردنی كۆمەڵگە.