وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی هێرشەكانی شەوی رابردووی ئەمریكا بۆ سەر كەناراوەكانی باشووری وڵاتەكەی كرد و ڕایگەیاند، هێرشەكانی ئەمریكا پێشێلكردنی بەندی یەكەمی یاداشتی لێتێگەیشتنەكەمانە لەگەڵ واشنتۆن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوێنێ شەو ئەمریكا هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك ئامانج لە كەناراوەكانی ئێران. بەشێكی راگەیەندراوەكە سەبارەت بە لوبنانەوە و تیایدا هاتووە، ئیسرائیل بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریكا هێرشی كردووەتە سەر لوبنان، ئەوەش پێشێلكردنی بەندی یەكەمی یاداشتی لێكتێگەیشتنەكەیە. لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە بەپشتبەستن بە بنەمای مافی رەوای بەرگریكردن، وەڵامی هێرشەكانمان داوەتەوە.